وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بیش له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دۆحه‌دا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر کۆمه‌کی به په‌له‌ی که‌ره‌سته‌ی له‌شکریی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا.
له دواترین ڕاگه‌یاندنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی دۆستی سوریادا به‌شداربووان دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران و حیزبوڵای لوبنان و هه‌روه‌هاش توندڕه‌وانی عێراقی له کاروباری سوریادا وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوای کشانه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی ئه‌و توندڕه‌وانه کراوه.
دکتۆر به‌نگی حاجۆ، نوسه‌ری سیاسی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی دۆحه زیاتر به مه‌به‌ستی تۆکمه کردن و قایلکردنی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا بوون تا به‌شداری له کۆنفرانسه‌که‌ی ژنێڤدا بکه‌ن که هه‌تا ئێستا ڕۆژێکی بۆ دیارنه‌کراوه.
دکتۆر حاجۆ ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه دابینکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا ببێته مایه‌ی هێنانه ئارای هاوسه‌نگیه‌ک له‌سه‌ر زه‌مین له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ڕوسیا و وڵاتانی تری وه‌ک ئێرانیش چه‌ک و ته‌قمه‌نی و پێداویستی تری له‌شکری بۆ ڕژێمه‌که‌ی سوریا دابین ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات که شه‌ڕی سوریا زیاتر درێژه بکێشێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ری سیاسی دکتۆر به‌نگی حاجۆ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: