جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوتا هیندیـیهکهی سه‌لمان خورشید له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان وتووێژی کۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان گوتی وتووێژه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامدران و تیاندا سه‌نگی خرانه سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌کی، ئه‌وانیش ئاسایشی هه‌رێمی و ئابوری و ته‌کنه‌لۆجیا.
له لێـدوانیدا پاش وتووێژه‌کان، جان کێری خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی هیندسـتان ده‌یبینێت له‌سه‌ر ئاسـتی جیهاندا. دووپاتیشی کرده‌وه هه‌ردوو وڵات تێڕوانینی خۆیان ڕوونکردووه‌ته‌وه له باره‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری له ئاسیا.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌ردوو وڵات پـشـتگیری له یه‌کگرتوویی و سه‌قامگیری ئه‌فغانسـتان ده‌که‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی هیندسـتان ده‌کات له یارمه‌تی ئابوری بۆ ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جان کێری گوتی هیندسـتان وه‌ک گه‌وره‌ترین وڵاتی دیموکرات له جیهاندا ده‌توانێت ڕۆڵێـکی گرنگ بـبینێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2014 ی ئه‌فغانسـتاندا، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی یارمه‌تیدانی حکومه‌تی ئه‌فغانی له باشـکردنی سـیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی و دانانی ڕێوشوێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.