شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان له‌شکری لوبنان و چه‌کدارانی مه‌لایه‌کی سووننه‌ی وڵاته‌که له شاری سه‌یدای بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار له هه‌ردوولا که‌توونه‌ته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت 14 سه‌رباز و 2 ئه‌فسه‌ر کوژراون. په‌یامنێری ڕادیۆ سه‌وا ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکری پــێی ڕاگه‌یاندووه، به لایه‌نی که‌م 20 چه‌کداری سه‌ر به شێخی سه‌له‌فی ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سیر کوژراون و زیاتر له 100 که‌س له هه‌ردوولا برینداربوون.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵی پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به کاتی لوبنان، خاچی سوور ده‌ڵێت 96 برینداری له ناوچه‌که گواستووه‌ته‌وه که 60 که‌سیان که‌سـانی سیڤیلن.
له ئێسـتادا هێزه‌کانی له‌شـکر له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که گه‌مارۆی ناوچه‌ی مزگه‌وتی (بیلال بن ڕه‌باح)یان داوه و ده‌ڵێن شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سیر له‌وێ خۆی حه‌شـارداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکری لوبنان ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌شـکر به شێنه‌یی پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن، چونکه چه‌کداره‌کان چه‌ند بینایه‌کی ناوچه‌که‌یان بۆمبڕێژکردووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه چه‌ند شوێنێکی ناوچه‌که ئاگریان گرتووه و زیانی ماڵی به خه‌ڵـکی گه‌یشـتووه و ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانی ناوچه‌که‌ش هه‌ڵاتوون.
هه‌روه‌ها گرژی پایته‌ختی به‌یرووت و شـاری تهرابلوسیشی گرتووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه هۆکاری ئه‌م شه‌ڕه ده‌گڕێته‌وه بۆ قه‌یرانی سوریا و شێخی ناوبراو تاوانبارده‌کرێت به پـشـتیوانیکردنی توندڕه‌وه‌کانی ناو سوریا له دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د.
سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌شه‌ی لوبنان، ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی ناردووه و به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.