دادگایه‌کی شـاری میلانۆی ئیتالیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری 7 سـاڵ زیندانی بۆ سیلڤیۆ برلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی وڵاته‌که ده‌رکرد، بڕیاریشی دا بۆ هه‌تاهه‌تایه پـۆسـتی حکومی نه‌گرێته‌وه ده‌ست، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دادگاکه بۆی ده‌رکه‌وت پاره‌ی داوه‌ته لهشـفرۆشێـکی ته‌مه‌ن خوار 18 سـاڵ و هه‌روه‌ها ئۆفیسه‌که‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌کارهێناوه.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره ته‌مه‌ن 76 سـاڵه که بۆخۆشی خاوه‌ن ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌یه، به‌سه‌ریدا سـاغ بووه‌ته‌وه له سـاڵی 2010 پاره‌ی به کچێـکی له‌شفرۆشی ته‌مه‌ن 17 سـاڵی له دایکبووی مه‌غریب داوه. پاشـان ئه‌و کچه به تاوانێـکی دزیکردن گیراوه و برلسکۆنی ته‌له‌فونی پـۆلیسی کردووه تاوه‌کو ئازادی بکه‌ن.
ئه‌م حه‌وت سـاڵ زیندانیـیهی بۆ برلسکۆنی ده‌رچووه، زیاتره له‌و شه‌ش سـاڵه‌ی داواکارانی گشـتی بۆیان داوا کردبوو.
برلسکۆنی بۆی هه‌یه دوو جار داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاری دادگاکه‌دا بکات، ئه‌مه‌ش پـرۆسهیهکه ڕه‌نگه چه‌ندین مانگ بخایه‌نێت.
برلسکۆنی بۆ سێ جار پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری گرتووه‌ته ده‌ست، سه‌ره‌تا له سـاڵی 1994 هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2011.