له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هێشتا چه‌ند ڕۆژێک ماوه بۆ ناونوسکردنی کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵام هێشتا هیچ ناوێک دیار نییه داوای پێشکه‌ش کردبێت.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دوانه‌که‌وێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه کاندید ده‌بن بۆی له نێوان کاندیدی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها کاندیدی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن.
دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت کاندیدی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له نێوان که‌سێکی سیکیولار و که‌سێکی ئیسلامی‌دا ده‌بێت و هه‌ر کامێکیشیان بێت وه‌ک ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه تێکڕای ده‌نگی لایه‌نگرانی ئۆپزسیۆن به‌ده‌ست بێنێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌کانی خۆ کاندید کردنی نه‌وشیروان موسته‌فا ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین سه‌رۆکی پێشوی یه‌کگرتووی ئیسلامی، دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت هێچ یه‌کێک له‌و دوو که‌سایه‌تیه بێ گرفت نابن هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێی وه‌هانییه بچنه شه‌ڕێکه‌وه که ده‌زانن سه‌رکه‌وتوو نابن تیایدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: