به‌پێی هه‌واڵه‌کان سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی سه‌ختیه‌کانی ئابووری ئێران که به‌هۆی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سازبوون و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامبوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه کێشه له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ئێرانییه‌کان هه‌ر جۆش و خرۆشێکی به‌رزیان هه‌یه بۆ گۆڕانکاری پاش ئه‌وه‌ی که ئاخوندی میانه‌ڕۆ حه‌سه‌ن روحانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی برده‌وه.
ئازاد مورادیان ڕهواناس و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بنکه له کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له ژێر هه‌ژموونی ڕێبه‌ری باڵای ئێران‌دا ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ئاغای روحانی به خه‌ڵکی ئێرانی داون زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌جێیان بگه‌یه‌نێت و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هیچ جیاوازیـیه‌ک له سیاسه‌ت و جۆری بیرکردنه‌وه بۆ ئێران له نێوان خودی حه‌سه‌ن روحانی و ڕێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌ئی به‌دی ناکرێت.