عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت پـێویسته جیهان چیتر ڕێـگه به ئێران و حزبوڵڵای لوبنان نه‌دات پـشـتیوانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د بکه‌ن.
سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامهڕوانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له شـاری جه‌دده، گوتی ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران له‌و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌ی سوریا مه‌ترسیداره و چیتر وڵاته‌که‌ی ناتوانێت له‌وه زیاتر بێ ده‌نگ بـبێت.
پاشان داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد ڕێگه‌بگرێت له ناردنی چه‌ک بۆ حکومه‌تی سوریا و زیاتر کۆمه‌کی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا بکه‌ن.
عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆخۆی چه‌کی به سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا داوه، ئه‌مه‌ریکاش له‌م دوایـیانه‌دا بڕیاری دا چه‌کیش ڕه‌وانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بکات.
جان کێری لای خۆیه‌وه گوتی دانوسـتاندن باشترین ڕێگه‌چاره‌یه بۆ کۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه‌ی زیاتر له 2 سـاڵه سوریای گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 90 هه‌زار که‌س.