به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شـارۆچکه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی عێراق، هاشم موختار ئۆغلو جێـگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و ئه‌حمه‌د عه‌بدولواحید قۆچا یاریده‌ده‌ری پـێشـووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین کوژراون.
محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لبه‌یاتی سیاسه‌تمه‌داری تورکمان و په‌رله‌مانتاری پـێشـوو که له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا بووه، ده‌ڵێت یه‌ک له خۆکوژه‌کان جلوبه‌رگی پـۆلیسی له به‌ردابووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ره‌ی تورکمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له باره‌ی ئه‌م هێرشانه‌وه به‌ڕێوه‌برد و پاشـان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سـازکرد.
ئه‌رشه‌د سـاڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی به ڕۆژنامه‌وانانی گوت تورکمان نه‌ک هه‌ر له خورماتوو ده‌کرێنه ئامانج، به‌ڵکو له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی تیایدا هه‌ن. گوتیشی حکومه‌ت شـکستی هێناوه له پاراسـتنیان که هه‌رچه‌نده داوایان له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کردووه کار بۆ پاراسـتنیان بکات.
پاشـان داوای له هه‌موو تورکمانه‌کان کرد سبه‌ی چوارشه‌ممه مانبگرن و نه‌چن بۆ سه‌ر کاره‌کانیان.