زۆری لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنگیان بە روحانی دا نەک لەبەر خۆشەویستی بۆ روحانی بەڵکۆ هەڵبژاردنی بەد لە ناو بەددتریندا وە بەو هیوایەی پاشان لەبەرامبەر دەنگەکانیان بە ماف و ئازادیەکی زۆرتر قەرەبو بکرێنەوە.
ڕۆژنامەوان هاوار بازیان لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت " بۆ کورد هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی جیاوازتر له که‌سه‌کانی تری ناو کۆماری ئیسلامی له روحانی ناکرێ چونکه روحانی هه‌ڵقوڵاوی سیستمێکه که زۆرتر له 34 ساڵه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خه‌ڵک فریۆ ده‌دات، کاک هاوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه نابێ چاوڕێ بێن که له‌و سیستمهێ که هه‌ر بڕواێ به مافی نه‌ته‌وه‌ێ کورد نییه که‌سێک بێته ده‌رێ که بتوانی داکوکی له‌و نه‌ته‌وه‌یه بکات، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵێن که به جۆرێک پێشوازیان له روحانی کردووه نیشانه‌ێ ئه‌وه نییه که روحانی باشه به‌ڵام خه‌ڵک له نێوان به‌د و به‌ددتر دیاره ئه‌و به‌ده‌یان پێ باشتر بوه".