کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتاینا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی قه‌یرانی ناو وڵاته‌که له 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیکردووه و زۆربه‌یان که‌سی سیڤیل بوون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتره، چونکه هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌که ژماره ڕاستیـیه‌کان ده‌شارنه‌وه.
ده‌شڵێت به‌پـێی ئه‌و ئاماره‌ی هه‌یانه، له‌وه‌تای یه‌که‌م خۆپـیشـانده‌ر له پارێزگای ده‌رعا له مانگی سێی سـاڵی 2011 کوژراوه و هه‌تا ڕۆژی 24 ی مانگی شه‌شی 2013 ، 100 هه‌زار و 191 که‌س کوژراون.
ده‌ڵێت 36 هه‌زار و 661 که‌سیان که‌سی سیڤیل بوون، 5144 که‌سیان منداڵ بوون و 3330 ژن بوون. له هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش 18 هه‌زار و 72 که‌س و له هێزه‌کانی ڕژێم 25 هه‌زار و 407 که‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد 13 هه‌زار و 539 که‌سی نێو کوژراوانی ئۆپـۆزسیۆن که‌سانی سیڤیل بوون که چه‌کیان هه‌ڵگرتبوو و 2015 که‌سیشیان سه‌ربازی هه‌ڵگه‌ڕاوه بوون، 2518 که‌سیشیان شه‌ڕکه‌ری بیانی بوون و زۆربه‌یان له جیهادیـیه‌کان بووبوون.
سه‌باره‌ت به کوژراوانی سه‌ر به ڕژێم، کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت 17 هه‌زار و 311 که‌سیان له میلیتانه‌کان بوون و 169 که‌سیشیان له کۆمه‌ڵی حزبوڵڵای لوبنان بوون.
ده‌شڵێت 2571 که‌سیش که کوژراون نازانرێت کێن.
دواتر ده‌ڵێت 10 هه‌زار که‌سیش لای ڕژێم ده‌سـتگیرکراون و زیاتر له 2500 که‌سیش لای ئۆپـۆزسیۆن.