میری نوێی قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال ثانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌که‌م وتاری خۆی وه‌ک فه‌ڕمانڕه‌وای وڵاته‌که‌ی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قه‌ته‌ر بۆ هه‌ر جۆره تایفهگهریـیهک له جیهانی عه‌ره‌بدا، ده‌ڵێت ئه‌وان لایه‌نی هیچ لایه‌ک له دژی لایه‌نه‌که‌ی تر ناگرن.
گوتی ئه‌وان وه‌کو موسڵمان ڕێز له هه‌موو مه‌زهه‌ب و ئاینێـک ده‌گرن چ له ناوه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان بێت یان له ده‌ره‌وه. پاشان گوتی وه‌ک عه‌ره‌بیش ڕه‌تی ده‌کاته‌وه کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب بۆ تایه‌فه و مه‌زهه‌ب دابه‌شبکرێت، ده‌ڵێت ئه‌وه زیان به په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێـگه له بهرهوپـێشـچوونیشی ده‌گرێت و هه‌روه‌ها بوار به هێزی ده‌ره‌کی ده‌دات ده‌سـتوه‌ربداته نێو کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان گوتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌لی فهڵهسـتیندان و پـشـتگیری لێ ده‌که‌ن له به‌ده‌سـتهێنانی مافه ڕه‌واکانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتین و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و کشـانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ته‌واوی خاکی عه‌ره‌ب، ئه‌وانه‌ی له پاش شه‌ڕی 1967 وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه به قودسی ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه.
شێخ ته‌میم هه‌رچه‌نده باسی قه‌یرانی سوریای نه‌کرد، به‌ڵام گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌ر وه‌ک پـێشتر ده‌مێنێته له پاڵ گه‌لانی عه‌ره‌ب بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافه‌کانیان له ئازادی و ژیان به سه‌ربه‌رزی، دور له گه‌نده‌ڵی و زۆرداریـیهوه.
له‌سه‌ر ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تیش، گوتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا بهێڵێته‌وه.