وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کوه‌یت له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له باره‌ی قه‌یرانی سوریا و هه‌وڵه‌کانی گه‌یشتن به ئاشتی له کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
جان کێری پاش کۆبووه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا کوهیتیـیهکهی شێخ سه‌باح خالید حه‌مه‌د ئال سه‌باح، گوتی ئه‌مه‌ریکا و کوه‌یت پـێکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژه‌کانی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له جنێڤ، ئه‌وه‌ی تیایدا نه‌خشه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له سوریا دانراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته تاوه‌کو هه‌ماهه‌نگی بکات بۆ چۆنێتی پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا. ئه‌و له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عه‌ره‌بسـتانی سعودی و قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه که له ئێسـتادا بڕواده‌کرێت ئه‌و دوو وڵاته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی دابینکردنی چه‌ک بن بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له کۆمه‌کردنی توندڕه‌وانی سوریا ده‌که‌ن له لایه‌ن هه‌ندێـک که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوه‌یته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه هاوبه‌شه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ جان کێری گوتی چاودێریـیه‌کی توند هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ک و یارمه‌تیـیه‌کانی ڕه‌وانه ده‌کرێن، ئه‌ویش تاوه‌کو دڵنیا بـبن له‌وه‌ی ده‌گاته ده‌سـتی که‌سـانی ڕاسته‌وه.