سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور ده‌ڵێت باری ته‌ندروسـتی نیڵسۆن ماندێلا هێشـتا له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام له شه‌وێوه نیشـانه‌ی به‌ره‌و باشبوونی لێده‌رکه‌وتووه.
جه‌یکوب زوما له بایهنـنامهیهکدا گوتی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌ردانی به‌ڕێز ماندێلای له نه‌خۆشـخانه کرد، ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ باشترێک بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌وی ڕابردوودا.
سه‌رۆک زوما بڕیاریشی دا به‌هۆی باری ته‌ندروستی به‌ڕێز ماندێلاوه سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتی مۆزه‌نبیق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ کچه‌که‌ی نیڵسۆن ماندێلا گوتی باری ته‌ندروسـتی باوکی زۆر خراپه.
ماکازیو ماندێلا ئه‌مه‌ی له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ڕاگه‌یاند، له‌و نهخۆشـخانهیهی بۆ ماوه‌ی 19 ڕۆژه باوکی لێ چاره‌سه‌رده‌کرێت.
ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌که وه‌ستاون و نوێژ و نزا ده‌که‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن بۆ باشتربوونی نیلسۆن ماندێلا.
زۆریان هیوای باش بوونی سه‌رۆکی پێشوی ئا‌فریکای باشوریان هه‌یه، به‌ڵام ده‌شڵێن ئامده‌ن هه‌واڵی مردنی ببیستن ئه‌گه‌ر بێت و له ئازاره‌کانی ڕزگاری بـبێت.
سه‌رۆک ئۆباما به‌رنامه‌ی هه‌یه ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی ئا‌فریکای باشور بکات وه‌ک به‌شێک له‌و سه‌ردانه یه‌ک هه‌فته‌ییه‌ی بۆ کیشوه‌ری ئافریکا دهستیـپـێکردووه.
سه‌رۆک ئۆباما له‌وێش سه‌ردانی دورگه‌ی ڕۆبن ده‌کات، ئه‌و شوێنه‌ی نیلسۆن ماندێلا بۆ زیاتر له 25 ساڵ تیایدا زیندانی کرابوو.