ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی ئاسانه ئه‌گه‌ر بێتوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕژد بن له‌سه‌ر ڕێکه‌وتن.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئیه له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانه‌وه که تیایدا حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی به‌ده‌ستهێنا.
ڕوحانی پشتیوانی له وتووێژی ڕاسته‌وخۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ واشنتۆندا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌کانی ئێران له‌وانه ڕۆژنامه‌ی (جمهوری ئیسلامی) که به ڕۆژنامه‌کی توندڕه‌و داده‌نرێت له زاری ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئیه‌وه نوسیویانه ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانن نایانه‌وێت ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت ده‌نا گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک ئه‌وا زۆر ئاسانه.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی که خاوه‌نی دوا بڕیاره له‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه هه‌یه به تایبه‌ت ئاماژه‌ی به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد که وه‌ک ده‌ڵێت بیانوی نوێ ده‌بینێته‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له شیانه‌کانی به‌ره‌و پێشچوون له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناو ئێرانیش کردووه تا پشتیوانی حه‌سه‌ن ڕوحانی بکه‌ن.
به‌ڕێز ڕوحانی له مانگی هه‌شتدا پۆستی ئۆفیس ده‌ستپێده‌کات و جێی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌گرێته‌وه.