کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی خۆشحاڵه به پشـتیوانیکردنی زیاتری ئه‌مه‌ریکا له له‌شـکری وڵاته‌که‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆرسـتاندا.
عه‌لی ئه‌لموسه‌ویی ڕاوێژکاری میدیای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕاگه‌یاند و گوتی به‌غدا خۆشـحاڵ ده‌بێت به زیاکردنی بڕی ئه‌و چه‌کانه‌ی به عێراقی ده‌فرۆشێت و به خێرایی ڕه‌وانه‌ی بکات و له‌گه‌ڵیدا تیمی مه‌شق و ڕاهێنان بنێرێت بۆ یارمه‌تیدان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و نائارامیـیانه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرسـتانیش.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ چوارشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی سه‌رۆکی هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا داوای له فه‌رمانده‌کانی له‌شـکر کرد ئه‌و ڕێوشوێنانه ده‌سـتنیشـان بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدان له به‌هێزکردنی توانا له‌شـکریـیه‌کانی عێراق و لوبنان که له ئێسـتادا مه‌ترسی هه‌یه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا کاریگه‌ری به‌سه‌ریاندا هه‌بێت.
دێمسی گوتیشی یارمه‌تیه‌کان ناردنی سه‌ربازانی جه‌نگاوه‌ر ناگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت تیمی ڕاهێنه‌ریان بۆ ڕه‌وانه بکات و په‌له له فرۆشتن و ناردنی چه‌ک و ئامێری لهشـکریـشـیان بۆ بکات.