Accessibility links

نائارامی له‌ تورکیا و سه‌ره‌نجامه‌کانی دراوی


خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی له‌ 16ی مانگ له‌ چوارڕێیانه‌ی ته‌قسیم له‌ شاری ئیستانبوڵ
خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی له‌ 16ی مانگ له‌ چوارڕێیانه‌ی ته‌قسیم له‌ شاری ئیستانبوڵ

تورکیا ڕووبەرووی پێویستی زیاتر لە ٢٠٠ میلیارددۆلار لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودایە.


پێشەکی: ماوەی چەند حەوتوو خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەت لە تورکیا وای کردوە کە بازاڕەکانی دراوی ئەو ولاتە لە ژێر گوشار دابن. توێژێنەران هوشداری دەدەن کە ماوەی دەساڵ گەشەی ئابووری تورکیا بۆی هەیە لە مەترسی دابێت، لە گەڵ ئەوەی ئابووری جیهان تووشی ناڕوونیە و سەبارەت بە نێت پاکی هەڵوێستی حکومەتی تورکیاوە بۆلایەنگری کردن لە بازار لە ژێر پرسیاران دایە.

دوریان جۆنز لە ئیستانبوڵەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەم ڕاپۆرتەی ناردوه‌.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوان نەکراوی نارەزامەندی یەکانی دژی حکومەت، بازارەکانی دراوی تورکیا لە ژیرزەبر دان، لە گەڵ ئەوەش بازارەکانی سەهەم وسەنەدان بە توندی دادەبەزن ودراوی لیرەی تورکیا لە بەرامبەر دوڵاری ئەمەریکا دا لە ئاستێکی هەڵپەسێراوی دا ماوەتەوە.

بە پێی زانای ئابووری چەنگیز ئەختەر لە زانکۆی باخچە شەهیری ئیستانبوڵ، دابەزین لە پلەی بازاری سەهم و سەند و دراوی تورکیا گەلێک توند بوە لە بەرئەوەی هاوکات لە گەڵ ئەوە گەلێک لە بازارەکان هەرزان فرۆش کران ئەویش دوای ئەوەی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا ئاماژەی پێ دا کە ڕیبازی ئەو بانکە بۆ دابین کردنی پولی بی بەهرە سەرەنجام نزیکەی هەمووی کۆتایی پێ دێت.

ئه‌ختەر: "چوونە سەر و دابەزین لە بازارەکانی دراویی لە بەر بڕێارەکەی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا بوو. بە داخەوە، بە ئەو ڕووداوانه‌ی لە تورکیا دا له‌ ئارادان زیاتر بوو، و ئەوەش هەواڵێکی ناخۆشە. هەڵبەت، هەموو ئه‌و بازارانه‌ی ئه‌وه‌ خەریکن گەشە دەکەن بە هۆی بڕیاری بانکی فیدڕالی زیانیان وێکەوتووە. بەڵام ئابووری تورکیا، پێکەوە لە گەڵ ئابووری ئافریکای باشوور، زۆرترین زیانیان وێکەوت."

تورکیا یەکێک لە ئەو وڵاتانەیە هەرە ڕێژەی پاشکه‌وتی تومارکراوی پلە نزمی لە جیهانداهەیە، و زۆرتر پشتی بە سەرمایەگوزاری بیانی و پوولی قەرزە دەرەوە بەستوە بۆ ئەوەی ئابووریەکەی گەشە بستێنێت. توێژێنەران دەڵین پارتی دەسەڵات داری تورکیا سیاستەکانی جێگای پەسندی کار و پیشەی بۆ ماوەی دە ساڵی ڕابردوو گرتۆتە بەر و توماریکی باشی لە سەرمایەگوزاری بیانی وەدەست هێناوە. ئەوەش وای کردوە ئابووریەکەی باش گەشە بکات، کە لە ماوەی دەساڵ دا ئابووریەکەی سێ هێند زیادی کردوە.

بەڵام عینان دەمیر، ئابووری زانی باڵا لە فاینانس بانکی ئیستانبوڵ، دەڵێت ئیدعای سەرۆک وەزیر ئەردۆغان کە دامەزراوەکانی نێونەتەوەیی دراویی لە پشتی خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەتی بوون وەک بەشێک لە پیلان لە دژی تورکیا پرسیارێکی جیدی بۆ خاوەن سەرمایەکانی بیانی سەبارەت بە رێبازی داهاتووی حکومەت دێنێتە پێش.

دەمیر:"ڕەنگە ئەوان بە خەریک بن وای هەڵبژێرن کە ئەم وشانە لە جەنگەی گەرمی باسەکەدا گوتران. یان ئەوان وەک هەنگاوێکی بەرچاوی چاو لێ دەکەن کە ڕێبازەکانی جیگای پەسندی بازاری ئێستای حکومەتیان جێ هێشتوە کە ئەوان خوویان پێ کردبوو. بەڵام هیچ پرسیاریک نیە کە ئەم ڕێبازانە زۆر جیا لە ئەوانن خوویان پێ کردوون و ئاسایین."

بە پێی ئاتیلا یسیلادا لە کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی لاێەنەکانی سەرچاوەی جیهان، بیرۆکەی سەرمایەگوزاری جیهانی بەرامبەر به‌ تورکیا هەر پێشتر گۆڕانی بە سەرداهاتوە.

یسیلادا: "مانگێک لە مەوبەر تورکیا هەرە وڵاتی جێگای سەرنج لە ئەو بازارانەی جیهانی دا بوو خەریکن گه‌شه‌ ده‌که‌ن. کاتێک ئێمە مەسەلەی تورکیامان لە گەڵ خاوەن سەرمایان هێنایە بەر باس، ئێمە تاو وتۆی دەرفەتمان کرد. ئێستا تورکیا لە بەر مەترسی یەکانی نزیکەوە چاودێری دەکرێت."

بیرۆکەی مەترسی جیهان بۆ تورکیا گرینگە، کە بە بازارەکانی دراوی جیهان بەستراوەتەوە پۆل بە قەرز وەربگرێت بۆ ئەوەی پشتیوانێک بۆ کەمی بودجەی ئێستای بێت، کە له‌ جێهان دا لە ئەو پەڕی نزمی دایە. زانای ئابووری دەمیر دەڵێت ڕادەی ئەو بەرژەوەندیەی لە دەروە پێیدەگات زۆر لە ڕادەی ئەو پوولە کەمترە کە پیویستێتی.

دەمیر: "تورکیا ڕووبەرووی پێویستی زیاتر لە ٢٠٠ میلیارددۆلار لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودایە- کە پێوەندی بە زیاتر لە ٢٥ لە سەدی داهاتی ساڵانەی گشتیە، و ئەوه‌ ڕادەیەکی زۆرە جا لە هەر جێگایەکی دەرەوە ڕا چاوی لێ بکەی. ئەگەر تورکیا دیمەنی خۆی وانیشان بدات کە لە ولات دا نائارامی هەیە، ئەوە یارمەتی دارایی دەرەوە زیاتر تووشی ئاستەنگ دەبێت ، بە تایبەتی لە دۆخێکدا کە بێزاری زیاتر لە گۆڕی دایە، و ئەوەش مەترسی بەرچاوی بۆ دابەزاندنی ڕادەی بەرهەمی گشتی نێوخۆییە و لە ماوەی چوارمانگی دابێت لە ئەوەش زیاتر دەبێت."

تەنانەت پێش نائارامی کۆمەڵایەتی، ئابووری تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو هەتا پلەی ٣ لە سەد دابەزی، کە لە چاو ساڵەکانی پێشترزۆر هێواش بوە. زانای ئابووری ئەختەر هوشداری دەدات کە سەرەنجامی گەلێک نالەبار بۆ پارتی دەسەلاتداری تورکیا دەبێت ئەگەر وڵاتەکە تووشی گرفتەکانی ئابووری بێت.

ئه‌ختەر :"ئەم حکومەتە سەرکەوتنی وەدەست هێنا و ئەوەش لە سایەی کارایی ئابووری یە. بۆیە دەنگدەران ڕەنگ بێت بە ئاسانی ڕوو لە پارتی دەسەڵاتدار وەرگێڕن، ئەگەر کارایی ئابووری نەبینن کە ئەوان بۆ ماوەی ٦ هەتا ٧ ساڵی رابردوو ناسیویانە و دیویانە."

چاودێران هوشداری دەدەن کە بۆ سەرۆک وەزیر دەبێتە جێگای نیگەرانی لە گەڵ ئەوەی ولات ڕووبەڕوووی ڕەخنەکانی هەڵبژاردن لە دوو ساڵی داهاتوودایە، و بە هەڵبژاردنێکی گشتی لە ٢٠١٥ دا کۆتایی پێ دێت.
XS
SM
MD
LG