کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌ی گشتی کوژراوانی ئاکامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه که چه‌ند چایخانه‌یه‌کیان له ناوه‌ندی وڵاته‌که کردبووه ئامانج، گه‌یشتووه‌ته 45 که‌س.
پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتیان کۆی گشـتی قوربانیـیانی هێرشه‌که‌ی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه که کرایه سه‌ر چایخانه‌یه‌ک له ناوچه‌ی خان لوئلوئه‌ی باکوری باقوبه، بۆ 20 کوژراو و 40 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه. ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا سه‌ره‌تا بۆمبێـک له به‌رده‌می چایخانه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشـان له‌گه‌ڵ گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵـکی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو پـیایاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر شه‌وی پـێـنجشه‌ممه چایخانه‌یه‌کیش له شـارۆچکه‌ی جه‌بله‌ی زۆرینه شیعه له باشوری به‌غدا به بۆمبێـک کراوه‌ته ئامانج و له‌وێش 16 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
له گه‌ڕه‌کی ئهعزهمیـیهی به‌غدا له شه‌قامی عومه‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز بۆمبێـک له ناو چایخانه‌ی جار ئه‌لقه‌مه‌ر ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 5 که‌س کوژراون و 27 که‌سی دیکه برینداربوون.
بۆمبێـکی دیکه‌ش له چایخانه‌یه‌ک له ناوچه‌ی مهعالفی باشوری به‌غداش ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و 14 که‌سیش برینداربوون.
ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵـکه‌ی له‌و چایخانانهدا کۆبووبوونه‌وه بۆ ته‌ماشاکردنی یاری تۆپی پێ بووه.