شێخ سه‌لمان ئهلحمود ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی کوه‌یت ده‌ڵێت هێشـتا عێراق له مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کوه‌یتدا له ژێر به‌ندی حه‌وتدا ماوه‌ته‌وه و له ئێسـتادا میکانیزمێـک به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه بۆ پـێدانی نزیکه‌ی 11 ملیار دۆلار له لایه‌ن عێراقه‌وه به کوه‌یت وه‌ک قهربوویهک بۆ داگیرکردنه‌که‌ی سـاڵی 1990 ی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن.
شێخ سه‌لمان دوێنێ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕادیۆ سه‌وا ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاره‌که‌ی دا. گوتیشی ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیـیه کوه‌یت مه‌ترسی له عێراق هه‌یه، ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر باشتر بوون.
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش له‌م باره‌یه‌وه بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حوڕه‌ی ڕاگه‌یاند ڕاسته ئه‌م مه‌سه‌له‌ی قهربووکردنه هێشـتا له ژێر به‌ندی حه‌وتدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کوهیتیـیهکان له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون و هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌سه‌ری نیـیه.