Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای موسڵ


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای موسڵی ڕاگه‌یاند و گوتی لیستی برایه‌تی و پـێـکه‌وه‌ ژیان که‌ 8 پارتی کوردی له‌خۆده‌گرێت‌، زۆرترین کورسی بردۆته‌وه‌‌، ئه‌ویش 11 کورسیـیه‌ له‌ کۆی 39 کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا کورد ده‌ڵێت ده‌کرا سێ کورسی دیکه‌ش به‌رێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و 193 سندوقه‌ی ده‌نگدانه‌ پـوچه‌ڵ نه‌کرایه‌ته‌وه‌.
له‌ ئێسـتادا هه‌وڵی لیستی برایه‌تی و پـێـکه‌وه‌ ژیان، دروسـتکردنی هاوبه‌ندیـیه‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی دیکه‌دا تاوه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی پارێزگاکه‌ پـێـکبهێنن.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌‌ لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کان چۆن له‌م هه‌وڵه‌یاندا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن له‌ کاتێـکدا شیانی پـێـکهێنانی هاوبه‌ندیـیه‌کی دیکه‌ هه‌یه‌؟
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت بوو به‌م بابه‌ته‌ و حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ موسڵ.
نه‌جات سورجی، سه‌رپه‌رشتیاری کاروباری گۆڕان له‌ پارێزگای موسڵ.
please wait

No media source currently available

0:00 0:42:43 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG