گه‌نجێک له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات تا کۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت له‌و هه‌ژاری و نه‌داریه‌ی خۆیی و خێزانه‌که‌شی تیایدا ده‌ژین.
کاتێک سه‌نگه‌ر که‌ریم بڕیاری له‌ناوبردنی خۆی ده‌دات ده‌بێت بخوازێت چ جۆره په‌یامێک بنێرێت؟
نزیکه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێکی وڵاتی تونس ئاگری له خۆی به‌ردا، هه‌ر ئه‌و کڵپه‌یه بووه هۆکاری هه‌ڵایسانی شۆڕش نه‌ک هه‌ر له وڵاته‌که‌ی خۆیدا به‌ڵکو له زۆرێک له وڵاتانی باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا.
زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بگوترێت ڕۆژانه ده‌نگ و باسیان له‌سه‌ر خۆکوشتنی خانمان و لاوان هه‌یه له‌و هه‌رێمه‌دا، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ناکرێت ههنگاوێکی ڕژد نرابێت یان بنرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌م دیارده‌یه.
جا ئێستا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا سه‌نگه‌ر و سه‌نگه‌ره‌کانی تر بێ له ناڕه‌زایی چیی تر به دوای خۆیاندا جێده‌هێڵن؟
زۆر جار بیستراوه که ده‌گوترێت پشێوی ده‌روونی له پشت ئه‌و کردانه‌ی خۆکوشتنانهن، بۆیه ده‌بێت بپرسین ڕه‌وشی ژیان، باری ئابوری تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگادا، جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، نه‌بوونی دابه‌شکردنێکی دادوه‌رانه له داهاته‌کاندا، نه‌بوون یان که‌م و کوڕی له سیسته‌مه‌کانی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌مانه خۆیان چه‌ند ده‌بنه فاکته‌ر له‌سه‌ر هه‌ره‌س هێنانی ده‌روونی و گه‌یاندنی گه‌نجێکی وه‌ک سه‌نگه‌ر و سه‌نگه‌ره‌کانی تریش به‌و بڕیاره‌ی بوونی خۆی له جیهاندا ڕه‌ت بکاته‌وه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش به‌ڵێن ساڵح بۆ میزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
سه‌رگوڵ ڕه‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
کامه‌ران موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی زار بۆ به‌رگریکردن له ئازادیه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: