په‌رله‌مانی عێراق هه‌موارکردنه‌وه‌کانی یاسای پارێزگاکان و هه‌رێمه‌کانی په‌سه‌ند کردووه که تیایدا هه‌ر پارێزگایه و هه‌ر هه‌رێمه‌ش خودموختاریه‌کی ته‌واویان ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه بردنی کاره‌کانیان.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی پارێزگاکان و هه‌رێمه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له مێژووی عێراقدا پارێزگاکان (پارێزگاره‌کان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان) به‌پێی یاسا بتوانن کاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و ڕۆڵی زیاتریان هه‌بێت وه‌ک له‌وه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی ده‌ست وه‌ربداته گه‌وره و بچوکی کاروباریانه‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ده‌ڵێت ئه‌م یاسا نوێیه‌ی پارێزگاکان و هه‌رێمه‌کان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی یان هه‌ر هیچ نه‌بێت هێورکردنه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی ناو وڵاته‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا دژی ئه‌م یاسایه بوون و باسیش له‌و ته‌گه‌رانه ده‌کات که هه‌وڵیان ده‌دا بیخه‌نه به‌رده‌م په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسه هه‌موارکراوه‌که‌ی یاساکه‌وه.
دکتۆر کیانی ده‌شڵێت ئه‌م یاسا نوێیه پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ناگرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: