عێراق له ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رده‌هێنرێت و وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که ئاماژه‌ی پێده‌کات ئه‌م هه‌نگاوه قۆناغی نوێی سه‌روه‌ریه بۆ عێراق.
هوشیار زێباری ده‌ڵێت ده‌رچوونی عێراق له‌م به‌نده کارێکی زۆر گرنگ بوو بۆ عێراق چونکه به‌هۆی مه‌رجه‌کانی ئه‌و به‌نده‌وه عێراق ئازادیه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو چونکه نه‌یده‌توانی وه‌ک وڵاتێکی ئاسایی له نێو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵس و که‌وت بکات، به‌ڵام ئێستا ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیانه‌ی له ئاکامی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاتونه‌ته ئاراوه، به‌ڕێز زێباری ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره ده‌رفه‌ته بۆ هه‌موو لایه‌ک که ئازاد و سه‌ربه‌رز بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌که له‌ژێر چاودیری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رچووه.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کڕینی چه‌ک له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت له ئێستا به‌دواوه عێراق ئازاده له‌وه‌ی چ جۆره چه‌کێکی ده‌وێت بیکڕێت بۆ به‌رگری له خۆ کردن، نه‌ک بۆ به‌کارهێنانی دژی گه‌لی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: