په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ دوو ساڵ و خولی په‌رله‌مانیش تا کاتی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌کات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش ده‌ڵێن ئه‌و به‌رنوسه تێپه‌ڕێندراوه.
هاوکاتی ئه‌م پرۆسه‌یه له ناو په‌رله‌ماندا بارگرژی و پشێوی ڕووده‌دات.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و رووداوانه‌ی ناو هۆڵی په‌رله‌مان ڕووداوی نه‌خوازراو بوون و خۆزیا ڕوویان نه‌دابایه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ده‌مێکه داوای سازان و لێکتێگه‌یشتن ده‌کرێت.
دکتۆر سه‌روه‌ر هۆکاری په‌سه‌ند کردنی ئه‌و به‌رنوسه له په‌رله‌ماندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆسێکانی تایبه‌ت به هاتنه ئارای بۆشایی یاسایی به تایبه‌تی کاتێک ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له ڕۆژی 20 ی مانگی 8دا ته‌واو ده‌بێت و ده‌شڵێت درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له پێناو شکاندنی به‌سته‌ڵه‌کی چهقبهستنهکهی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که و هێنانه ئارای سازانی نیشتیمانیه له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌نها له باری نائاساییدا ده‌توانرێت ماوه‌ی پۆسته سه‌ره‌کیه‌کان درێژبکرێنه‌وه، دکتۆر سه‌روه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان له پێناو هێنانه ئارای که‌شێکی نوێ و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌باره بۆ ئه‌و سازانه‌ی باس ده‌کرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: