لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ 2 ساڵی تر له پۆسته‌که‌یدا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وتارێکیدا له پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش به‌ڕێوه‌ده‌چن.
کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت به ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وجا زانراوه به‌رنوسی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم خراوه‌ته به‌رنامه‌ی کاره‌وه و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه که پێویسته په‌رله‌مانتاران پێش 48 کاژمێر له کۆبوونه‌وه له به‌رنوسه یاساییه‌کان ئاگادار بکرێنه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، کاردۆ موحه‌مه‌د ده‌شڵێت تێپه‌ڕاندنی ئه‌م به‌رنوسه ژماره‌یه‌ک پێشێلکاری تێدایه له‌وانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هاوڵاتیانه له هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڕێز موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌پێی بڕیاره‌که‌ی خۆی بکات، ئه‌وا نابێت ئه‌و به‌رنوسه تێپهڕێندراوهی په‌رله‌مان مۆر بکات و بیکاته بڕیار.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: