ولیه‌م بێرنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشتی کۆمه‌ڵی حزبوڵڵای لوبنانی کرد له به‌رامبه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانی له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا. ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ی حزبوڵڵا زیان به ئایندهی لوبنان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێز بێرنز که به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی له لوبنانه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له به‌یرووتی پایته‌خت ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی حزبوڵڵا به‌رژه‌وه‌ندیـیه تایبه‌ته‌کانی خۆی خسـتووه‌ته پـێش به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی خه‌ڵـکی لوبنانه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حزبوڵڵای لوبنان به ئاشـکرایی پشـتیوانی له ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌کات و له‌گه‌ڵیدا کۆمه‌کی لهشـکریشی ده‌کات و هه‌تا ئێسـتا ده‌یان چه‌کداری له سوریادا کوژراون.