وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیـکی کرد له‌سه‌ر ئه‌و له پاش کوشـتنکاریـیه‌که‌ی شـاری عاموده.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی په‌یه‌ده 6 که‌سیان کوشـتووه و به ده‌یان که‌سیشیان بریندارکردووه و پاشـان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پـێـکدادانهکاندا 90 چالاکوانیان ده‌سـتگیرکردووه.
ده‌شڵێت هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌م هێرشانه نیـیه یان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌یه‌ده ده‌یدات بۆ نه‌هێشتنی ئازادیـیه‌کان و ڕێگه‌گرتن له کۆبوونه‌وه و خۆپـیشـاندانی خه‌ڵـکی له ڕێگه‌ی سه‌رکوتکردنی ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه داکۆکی له دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
پاشـان ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی پـێمان گه‌یشتووه له باره‌ی ئه‌شـکه‌نجه‌دانی ده‌سـتگیرکراون له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ترسناکن، بۆیه داوا ده‌که‌ین ده‌سـتبه‌جێ به‌بێ هیچ مه‌رجێـک هه‌موو چالاکوانان ئازادبکه‌ن.
دواتر ده‌ڵێت ده‌بێت په‌یه‌ده ده‌سـتبه‌رداری کاره دڕنده‌کانی بـبێت و ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ و که‌رامه‌تی هه‌موو سوریـیه‌کان بگرێت. ئه‌م سه‌رکوتکردنه توندوتیژ ئامێزانه ته‌نها به به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێم ده‌که‌وێته‌وه بۆ زیاکردنی گرژیـیه‌کان و دووبه‌ره‌کی له نێو خه‌ڵکی سوریادا.