نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا پـشـتیوانی خۆی بۆ ئێدوارد سنودنی کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی و ده‌ڵێت شایه‌نی ئه‌وه‌یه جیهان بیپارێزێت.
نیکۆلاس مادورۆ که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مۆسـکۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی ئێدوارد که‌سی نه‌کوشتووه و بۆمبیشی نه‌چاندووه تاوه‌کو ڕاده‌سـتی ئه‌مه‌ریکا بکرێته‌وه.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتێـکی ڕووسیا گوتی ئێدوارد سنودن داواکه‌ی خۆی بۆ پـێدانی مافی په‌نابه‌ری له ڕووسیا کشانۆته‌وه. گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی ڕووسیا ده‌ڵێت ئێدوارد ڕای خۆی گوڕیوه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتبوی ئێدوارد ده‌توانێت بمێنێته‌وه له ڕووسیا به‌و مه‌رجه‌ی وازبێنێت له ئاشـکراکردنی زانیاریـیه هه‌سـتیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
گوته‌بێژه‌که پشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا ئێدوارد سنودن هێشـتا له ترانزێتی فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ ماوه‌ته‌وه له‌وه‌تای زیاتر له هه‌فته‌یه‌که له هۆنگکۆنگهوه هاتووه.