سه‌رۆکی دادگای باڵای میسر وه‌ک سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که‌ی سوێندی یاسایی خوارد، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکر محه‌مه‌د مورسی یه‌که‌م سه‌رۆکی دیموکرات هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌که‌ی له پـۆسته‌که‌ی لادا.
عه‌دلی مه‌نسور ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دوابه‌دوای سوێندخواردنه‌که‌ی ستایشی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی کرد که داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌ڕێز مورسیان کرد له ده‌سه‌ڵات.
سه‌رۆکی له‌شکر جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح خه‌لیل ئه‌لسیسی دوێنێ چوارشه‌ممه وتارێـکی پـێشکه‌شکرد که له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن په‌خشکرا، تیایدا گوتی له‌شـکر ڕێز له داواکه‌ی گه‌لی میسر ده‌گرێت و کارکردن به ده‌سـتور ڕاده‌گرێت که‌وا ته‌مه‌نی شه‌ش مانگه.
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لسیسی خاڵه‌کانی نه‌خشه‌ی ڕێگای بۆ وڵاته‌که ڕاگه‌یاند، له‌وانه دانانی سه‌رۆکێـکی کاتی، پـێـکهێنانی ده‌سته‌یه‌ک بۆ پـێاداچوونه‌وه به ده‌ستور، پـێـکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک بۆ ئاشته‌وایی نیشـتیمانی، سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی.
پاشـان سه‌رۆکی له‌شـکر گوتی ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه ژماره‌یه‌کی زۆری گروپه سیاسیـیه‌کان ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه.
دوو ڕاپـۆرت له باره‌ی پـێشـهاته‌کانی میسر