دکتۆر مه‌حمود عوسمان باس له سه‌ردانه‌کانی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌کات به تایبه‌تی سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق مه‌سعود بارزانی و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی بۆ روسیا‌و مۆرکردنی ڕێکه‌وتنی نه‌وت و غاز له گه‌ڵ کۆمپانییه‌کانی ڕوسی. هه‌روه‌ها کڕینی چه‌کی ڕوسی.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی عێراق هیچ پێویستی به چه‌ک کڕینی ڕوسیا نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌توانن بابێن ڕه‌وشی ئاسایش چاره‌سه‌ربکه‌ن. که ته‌قینه‌وه ده‌بێت هیچ پێویستی نه به فانتۆمه نه به فڕۆکه و تۆپی ڕوسییه، به‌ڵکو پێویستی به‌وه هه‌یه بزانن کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن، جونکه ئه‌وه چاکی ناوێت ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌وێت ئه‌عقڵی ده‌وێت و ئیستخباراتی ده‌وێت.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌رانه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌یکه‌ن، ده‌ڵێت شه‌فافییه‌تی تێدا نییه خه‌ڵک تێناگات بۆچیی ئه‌چن له‌پڕ ئه‌بیستین فڵان ئه‌مه‌ی کرد و فلان ئه‌وه‌ی کرد. به‌ڵام شه‌فافییه‌تی وای تێدانییه که تێبگه‌یت هۆکاری سه‌ردانه‌که‌ی چییه و بۆ چیی ده‌چێت و چ شتێک باس ده‌کرێت. بۆیه به‌رای من زۆری به ناشه‌فافییه‌ت ماونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش شتێکی خه‌راپه له‌به‌ر ئه‌وه تێناگه‌ی چۆنه تا بتوانیت به‌ووردی شیبکه‌یته‌وه.
دکتۆر مه‌حمود سه‌باره‌ت به به‌راووردێک بۆ ئاگاداری په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ سه‌ردانه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه گوتی وابزانم ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر هێج ئاگادار نین و ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق له‌وان باشترین، چونکه له په‌رله‌مانی عێراق لێژنه هه‌یه شته‌کان باس ده‌کرێن و داواده‌کرێن و لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێن و هه‌ندێ جار هه‌ندێک شت تێده‌گه‌ین. به‌ڵام له په‌رله‌مانی کوردستان له‌وه‌ناچێت ئاگاداربن له‌و شتانه‌ی که له‌و ڕووه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن چونکه من وه‌کو بزانم ئه‌وانیش گله‌یییان زۆره که ئاگادارنین.