ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه کار بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیڵ بکات له شاره‌کانی حومس و ده‌رعا که بوونه‌ته ئامانجی له‌شکری وڵاته‌که وه‌ک به‌شێک له شاڵاوه‌کانی حکومه‌ت بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپزسیۆنه‌وه.
ئه‌م داوایه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی تورکیادا بووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ و هه‌روه‌هاش حکومه‌تێکی کاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداواندان.
هاوبه‌ندی نیشتیمانی سوریا داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له وڵاتانی ڕۆژئاواش ده‌کات تا ده‌سبه‌جێ بڕیار بده‌ن بۆ دابینکردنی خوارده‌مه‌نی و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپزسیۆندان وه‌ک حومس له ناوه‌ڕاست و ده‌رعاش له باشوری سوریا.
هاوبه‌ندی نیشتیمانی سوریا که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا پێکهاتووه و پشتیوانیه‌کی که‌می سوریاییه‌کانی ناو وڵاته‌که‌یان هه‌یه.
که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی ئه‌م هاوبه‌ندیه نیشتیمانیه‌ی ئۆپزسیۆن ( جۆرج سه‌برا ، لوئه‌ی سافی و موسته‌فا سه‌باغ ) له سه‌ره‌وه‌ی لیستی کاندیده‌کانن بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئۆپزسیۆن که وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م دوو ڕۆژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ستانبوڵدا به‌شداربووان بگه‌نه ئه‌نجامێک.