کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ دزه‌ی کردۆته ناو ئاپۆڕه‌ی خوانێکی نیوه‌ڕۆی پۆلیس و خۆی ته‌قاندۆته‌وه و 12 که‌سی کوشتووه.
هێرشه‌که له هه‌رێمی ئوروزگان له باشور ڕوویداوه.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که ده‌ڵێت ئه‌و بنکه‌ی پۆلیسه بۆ چاودێریکردنی ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیه دانرابوو که ده‌چێت بۆ هه‌رێمی قه‌نده‌هار که به مۆڵگای تاڵیبانه‌کان داده‌نرێت.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێهرشهی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕانه‌گه‌یاندوه و هاوکات لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانیش ده‌ڵێن هێشتاش ئاشکرا نییه چۆن هێرشبه‌ره‌که توانیویه‌تی به هێڵه‌کانی پشکنینی ئاسایشیدا تێبپه‌ڕێت.
پێشتریش کاربه‌ده‌ستان گوتوویانه زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشبه‌رێکی تری خۆکوژ له خاڵێکی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوری نێوان پاکستان و ئه‌فغانستاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس و که‌سێکی سیڤیڵ کوژراون و ده‌شڵێن له‌و هێرشه‌دا 8 که‌سیش بریندارن.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا یاخیبوانی تاڵیبانه‌کان هێرشه خۆکوژیه‌کانی خۆیان و هێرشی بۆمبییان زیادکردووه دژی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان و هێزه سه‌ربازیانه ناتۆ که له وڵاته‌که‌دان.