حکومه‌تی ئا‌فریکای باشور نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆکی پێشووی وڵاته‌که له بارێکی ناهه‌موار و له گیانه‌ڵادایه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس له سه‌ر بنچینه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی مانگی ڕابردووی دادگا بووه.
له ڕاگه‌یاندنێکی سه‌رۆکایه‌تی ئا‌فریکای باشوردا ئاماژه به‌و پزیشکانه کراوه که نکوڵی له‌و هه‌واڵه ده‌که‌ن و جارێکی تریش ده‌ڵێت باری ته‌ندروستی به‌ڕێز ماندێلا خراپه به‌ڵام له ڕه‌وشێکی جێگیردایه.
نیلسۆن ماندێلا ڕیبه‌ری دژه نه‌ژاد په‌رستی نزیکه‌ی یه‌ک مانگه له نه‌خۆشخانه هێڵراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی له پریتۆریا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی نیلسۆن ماندێلای تیادایه خه‌ڵک دروشم و گۆرانیان ده‌گوته‌وه وه‌ک نیشاندانی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ به‌ڕێز ماندێلا.