له مزگه‌وتێـکی شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، گروپـێـکی سه‌له‌فی ڕێگه له مامۆسـتایه‌کی ئاینی ده‌گرن له نوێژی هه‌ینیدا قورئان بخوێنێته‌وه. پاشـان له نێوان ئه‌و گروپه و کۆمه‌ڵێـک له نوێژکه‌ران ده‌بێته شه‌ڕ و هێزه‌کانی پـۆلیسیش 9 که‌س ده‌سـتگیرده‌که‌ن.
نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پـۆلیسی سلێمانی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ڕووداوه‌که کرد و گوتی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مزگه‌وتی جه‌مالی حاجی عه‌لی له‌و ده‌مه‌ی وتاربێژی مزگه‌وته‌که قورئانی ده‌خوێند، گروپـێـکی گه‌نجی سه‌له‌فی ڕێگه‌یان لێـگرتووه قورئان خوێندنه‌که‌ی ته‌واو بکات و بڵندگۆکانیان کوژانۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ک له نوێژکه‌رانی لێکه‌وته‌وه و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو لادا دروسـتبوو. پاشان هێزه‌کانی پـۆلیس گه‌یشـتنه شوێنه‌که و 9 که‌سیان له سه‌له‌فیـیه‌کان ده‌سـتگیرکرد.
جێی ئاماژه‌یه ناڕه‌زایی سه‌له‌فیـیه‌کان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مامۆسـتایه‌کی نوێی ئاینی بۆ مزگه‌وته‌که ده‌سـتنیشانکردووه.