بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا له‌وانه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که.
مه‌به‌ستیش له‌م کۆبوونه‌وانه ڕێکه‌وتنی کۆتاییه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ی پێشتر هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتبوون.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌پاش سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت بۆ به‌غدا ده‌رگایه‌ک کراوه‌ته‌وه به ڕووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر ئه‌تروشی ئاماژه‌ش به شیانی ڕێکه‌وتن و جێبه‌جێکردنیشی ده‌کات له نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق وه‌ک ده‌ڵێت له‌به‌ر دوو هۆ ، یه‌که‌میان نزیک بوونه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق و دووه‌میشیان ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره مالیکی ڕێکه‌وتن جێبه‌جێ نه‌کات ئه‌وا بۆ لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت که مالیکی سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: