ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کی تورکیا پڕۆژه‌یه‌کی نوێ ده‌داته په‌رله‌مانی وڵاته‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
ئه‌م پڕۆژه نوێیه‌ی جه‌هه‌په (پارتی گه‌لی کۆماری تورکیا) له ده‌مێکدایه که پێشتر پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان ئانکه‌ره و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ڕاگه‌یه‌ندرا و خرایه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و قۆناغی یه‌که‌میشی به کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی په‌که‌که ده‌ستیپێکرد له خاکی تورکیادا.
نه‌زمی گور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی به‌ده‌په ده‌ڵێت باشترین پڕۆژه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا پڕۆژه‌که‌ی به‌ده‌په‌یه و پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بکرێت.
به‌ڕێز گور ده‌شڵێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی پڕۆژه‌یه‌که بۆ هه‌موو تورکیا که دیموکراسی بۆ ته‌واوی وڵاته‌که دابین ده‌کات و داوای مافی هه‌موو که‌مایه‌تیه‌کانی ناو تورکیاش ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ نه‌زمی گور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌سه‌ر لیستی به‌ده‌په کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: