له‌شکه‌ر هه‌ر له ده‌می شه‌ڕی جیهانیه‌وه هه‌میشه فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بوه له وڵاتانی ئاسیا، ئه‌فریکا، ئهمریکاێ لاتین و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوه له کوده‌تا گێڕان. ئاخۆ لادانی سه‌روکی میسری له چوارچێوه‌یه‌کدایه؟
کاک هێمن سه‌ێدی چاو‌دێر و شیکهرهوهێ کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"ئێمه زۆر وڵاتمان هه‌یه له مێژوی خۆێدا جگه له کوده‌تا وه دهستێکهڵاوکردنی له کاروباری ڕامیاریدا هیچ ئه‌زمونێکی که‌ێ نه‌بوه، بۆ وێنه هه‌ر وڵاتی میسر ، وڵاتێکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌نانه‌ت قاره‌مانه نهتهوهییهکهێ جه‌مال عه‌بدولناسر له رێگای کوده‌تاوه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه، هه‌ر وه‌ها له تورکیا که ئیدعای دیموکراسی ده‌کات ئه‌زمونی چه‌ندین کوده‌تامان له‌و وڵاته‌دا هه‌بوه ، به‌ڵام جیاوازیه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تی له نێوان ئه‌و کرده‌وه سیاسیه یا ئه‌و گۆڕانه سیاسیهێ که له میسر رووی دا له‌گه‌ڵ کوده‌تا هه‌یه به‌و واتایهێ پشتیوانیه‌کی جه‌ماوه‌ری هه‌بوه و میلۆنه‌ها که‌سان ڕژانه سه‌ر شه‌قام وه هۆکارێک نه‌بوو له پرۆگرامی له‌شکه‌ر دا بێت. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت جیوازیه‌کی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌ش ده‌ست تێکه‌ڵاوی نه‌کردبا خه‌ڵک پاشه کشه‌یان نه‌ده‌کرد به‌ڵکو ده‌چوونه پێش و شیانی هه‌بوو هێڕش بکه‌نه سه‌ر کۆشکی کۆماری یان دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت".