عومه‌ر مه‌حمود موحه‌مد عوسمان وتارده‌ری توندڕۆی ئیسلامی ناسراو به ئه‌بو قه‌تاده که له ئه‌وروپا تاوانبارکردوه به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده، له‌پاش ده‌رکرانی له به‌ریتانیا، ڕۆژی یکشه‌ممه گه‌یشته ئۆردۆن.
به پێی کاربه‌ده‌ستانی شانشینی ئۆردۆن، ئه‌بو قه‌تاده به تاوانه‌کانی تێرۆریستی له‌و وڵاته دادگایی ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له 10 ساڵ بو دادگاکانی به‌ریتانیا داوای ئۆردۆن بۆ ڕاده‌ستکردنی ئه‌بو قه‌تاده‌یان په‌سند نه‌ده‌کرد، ئه‌و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ئێستا به جۆرێک سه‌رکه‌وتن بۆ ئۆردۆن ده‌بیندرێت.
ئه‌بو قه‌تاده ته‌مه‌ن 53 ساڵان یه‌کجار له ساڵی 2001 و جارێکی تر له ساڵی 2005 له به‌ریتانیا گیرا و هه‌رله‌و کاته‌وه هه‌وڵ بۆ ڕاده‌ستکرانی ده‌ست پێکرا. به‌ڵام دادگاکانی به‌ریتانیا له‌به‌ر شیانی ئه‌شکه‌نجه‌درانی به‌ڕاده‌ستکردنی ئه‌و ڕازی نه‌ده‌بون.
به‌ریتانیا به واژووکردنی ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئۆردون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه به‌کار نه‌هێندرێت بۆ قسهدرکاندن، به ڕاده‌سکردنه‌وه‌ی ئه‌بو قه‌تاده رازی بو.
کاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا پێشوازیان له ده‌رچونی ئه‌بو قه‌تاده له وڵات کرد.