وه‌زاره‌تی دادی عێراق هه‌واڵی مردنی سه‌بعاوی ئیبراهیم ئه‌لحه‌سه‌نی زڕبرای دیکتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێنی پشـتڕاستکرده‌وه.
ویسام ئه‌لفرێجی گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی سه‌بعاوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کاژمێر 5 ی به‌یانی له یه‌کێـک له نه‌خۆشـخانه‌کانی به‌غدا مرد. گوتیشی به‌پـێی ڕاپـۆرتی ته‌ندروسـتی نه‌خۆشـخانه‌که هۆکاری مردنه‌که‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه بووه که دووچاری بووبوو له‌و ده‌مه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانه‌وه ڕاده‌سـتی حکومه‌تی عێراق کرابوو.
پاشـان فرێجی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، سه‌بعاوی له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانه‌وه حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕیاردرابوو به تاوانی دژی خه‌ڵـکی عێراق و کوشتنی خه‌ڵـکی. بڕیاره ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌سـتی که‌سوکاری بکرێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌بعاوی سه‌رۆکی موخابه‌راتی عێراق بوو له ده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو له سـاڵی 1991 و پاشـان هه‌تا له ساڵی 1991 هه‌تا 1996 به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی گشـتی بوو و دواتر بوو به ڕاوێژکاری سه‌دام حسێن.
سه‌بعاوی ژماره‌ی 36 بوو له لیستی ئه‌و 55 کاربه‌ده‌سـته‌ی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن که فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنیان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ده‌رچووبوو. له 27 ی مانگی دووی سـاڵی 2005 هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی ڕاگه‌یه‌ندرا.