چه‌ند ته‌قینه‌وه و هێرشێـک ڕۆژی دووشه‌ممه له عێراق ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س، له‌وانه کوژرانی گوته‌بێژی پارێزگای موسڵ.
پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له نزیک زانکۆی موسڵ ته‌قه‌یان له قه‌حتان سامی گوته‌بێژی پارێزگای موسڵ کرد و کوشتیان. ناوبراو که ته‌مه‌نی له شه‌سته‌کاندا بوو، ڕۆژنامه‌وانێـکی ناسراوی موسڵیش بوو.
له لایه‌کی دیکه له شـارۆچکه‌ی حه‌مام ئهلعهلیلی باشوری موسڵ، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک ماڵی پـۆلیسێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 7 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێشـتریش له ناوچه‌ی به‌کری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری موسڵیش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه کوژرانی یه‌ک که‌س و برینداربوونی 5 که‌سی دیکه.
له ناوچه‌ی مه‌دائنی باشوری به‌غدای پایته‌ختیش بۆمبێـکی چێنراو له نزیک ناوه‌ندێـکی لاوان‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 6 که‌س کوژراون و 3 ی دیکه برینداربوون.