له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ یه‌که‌م جار سه‌ردانی به‌غدای کرد.
ئه‌م سه‌ردانه پاش چڕ بوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان دێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و پشێوی و نا ئارامیانهی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان گرتبووه‌وه.
پێشتریش مالیکی سه‌ردانی هه‌ولێری کرد.
به‌ڵام پرسیار له‌وه‌یه ئایا ئه‌م سه‌ردانانه ده‌بنه مایه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆت و ته‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشته‌واییدان له وڵاتێکی وه‌کو عێراقدا؟
ده‌مێک ساڵه ده‌گوترێت په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز له عێراقدا چاره‌سه‌ره بۆ زۆرێک له قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که و به تایبه‌تیش بۆ ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌ولێر و له به‌غداش .
نێوه‌ند و هه‌رێم ده‌توانن چی بۆ یه‌ک بکه‌ن تا گرژیه‌کان بڕه‌وێننه‌وه و ئاسوده‌یی بۆ خه‌ڵک و سه‌قامگیریه‌ک له‌و په‌یوه‌ندیه سیاسیانه‌دا بێننه ئاراوه؟
ئایا پێداویستیه‌ک بۆ ئاشتی و ئارامی ، هه‌ولێر و به‌غدا لێک نزیک ده‌کاته‌وه یان فشاری هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ناوچه‌که و فشاری وڵاتانی وه‌ک ئێران و تورکیا؟
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له ئه‌نستیتۆی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی.
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، پسپۆڕی یاسایی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: