قه‌یرانی نیوان پێکهاته سیاسیه‌کانی میسر وه‌رده‌چه‌رخێت بۆ توندوتیژی و به‌مه‌ش ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که هه‌روادێ و زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه مایه‌ی ترس و نیگه‌رانیه‌کی زۆره بۆسه‌ر ئایندهی وڵاتی میسر له ده‌مێکدا هێشتا عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتیی وڵاته‌که به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌کانه‌وه نه‌یتوانیوه که‌سێک ڕاسپێرێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری کاتیی و پێکهێنانی حکومه‌تیش.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لفه‌جر له قاهیره ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ناتوانرێت ژماره‌ی ته‌واوی زیانه گیانیه‌کان ده‌ستنیشان بکرێن به‌ڵام دڵنیایی هه‌یه که هه‌ندێک له لایه‌نگرانی ئیخوانه‌کان و خه‌ڵکی جیهادی بڕوایان وایه موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر له بنکه‌ی پاسه‌وانیی کۆماری دانراوه له ده‌مێکدا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی مورسی و عیسام حه‌داد له‌و بنکه‌یه نه‌ماون.
عادل حه‌موده ده‌ڵێت ناکۆکیه سیاسیه‌کان به‌و شێوه‌یه قوڵ نه‌بوونه‌ته‌وه که بگوترێت چاره‌سه‌ر نه‌ماوه و ئایندهی وڵاته‌که له مه‌ترسیدایه و ده‌شڵێت دروسته مه‌ترسی هه‌یه و مه‌ترسی ئاسایشیش بوونی هه‌یه به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت که ئه‌مه بۆ یه‌که‌مین جاره دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌کانی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی گه‌لی میسردا هاوڕا بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک یان ده‌سته‌یه‌ک ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات به‌ڵام شکست ده‌هێنن له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌دا و پێویست به لابردنیان ده‌کات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عادل حه‌موده سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لفه‌جر بنکه له میسر به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: