ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسراوه ئه‌مه‌ریکا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که سـاڵی داهاتوو ته‌واوی هێزه‌کانی خۆی له ئه‌فغانسـتان بکێشێته‌وه.
ڕۆژنامه‌که له زاری کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و ئهوروپایییهوه که ناوی ئاشـکرا نه‌کردوون، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات سه‌رۆک ئۆباما زۆر نا‌ئومێد بووه له‌و دانوسـتاندنانهی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی ئه‌نجامیداون، ئه‌مه‌ش وای لێکردووه کردووه به ڕژدی بیربکاته‌وه له نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ هێزێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتاندا.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیـیه ئه‌مه‌ریکا باس له شیانی کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی خۆی له ئه‌فغانسـتان له بکات. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی له باره‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی نیویۆرک تایمزه‌وه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه مانگی یه‌کیش (بن ڕۆدز) جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشـکی سـپی گوتبووی کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا یه‌کێکه له‌و بژارانه‌ی بیری لێده‌که‌نه‌وه.