ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، زانیاریـیان ده‌سـتکه‌وتووه له باره‌ی شوێنێـکی ناو‌کی ئێران که به نهێنی له نزیک شـاری ده‌ماوه‌ندی باکوری پارێزگای تاران بنیاد ده‌نرێت.
ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێت تۆڕی ڕێـکخراوی موجاهدینی خه‌لق له ناو وڵات به درێژایی سـاڵێـک زانیاری باوه‌ڕپـێـکراوی له نزیکه‌ی 50 سه‌رچاوه‌وه کۆکردووه‌ته‌وه له نێو داموده‌زگا جیاجیاکانی ڕژێمدا.
به‌پـێی به‌یانـنامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که، ناوی نهێنی پـرۆژه‌که مه‌عده‌ن شه‌رقه یان که‌وسه‌ر و ده‌که‌وێته پـشـت زنجیره‌یه‌ک تونێله‌وه له ناو شاخی نزیک شـاری ده‌ماوه‌ند و قۆناغی یه‌که‌می پـرۆژه‌که له سـاڵی 2006 وه ده‌سـتیپـێکردووه و له‌م دوایـیانه‌دا کۆتایی‌پـێهاتووه.
ده‌شڵێت له‌و قۆناغه‌دا ژماره‌یه‌ک تونێل هه‌ڵکه‌نراون و 4 عه‌مبار له ناوچه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروسـتکراون له‌گه‌ڵ بیناکانی شوێنه‌که و هه‌روه‌ها ڕێگهوبانیشی بۆ ڕاکێشراوه. پاشان ده‌ڵێت قۆناغی دووه‌می پـرۆژه‌که له‌م دوایـیانه‌دا ده‌سـتیپـێکردووه و بڕیاره تیایدا 30 تونێل و 30 عه‌مباری دیکه دروسـتبکرێن.
پاشـان باس له‌وه ده‌کات موحسن فه‌خریزاده ئه‌ندامی گه‌وره‌ی نێو سوپای پاسـداران سه‌رپه‌رشتی لایه‌نه ناو‌کی و بیۆلۆجی و کیمیاوی پـرۆژه‌که ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران که باره‌گاکه‌ی له پاریسه، پـێشـتریش چه‌ندین جار زانیاری له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانه‌وه ئاشـکراکردووه.