له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا قانونه‌کان ڕێگه ناده‌ن وڵاته‌که یارمه‌تی دارایی حکومه‌تێك بده‌ن ئه‌گه‌ر به کوده‌تای له‌شکری ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌سه‌ت، له‌م ڕۆشنایـیهوه سه‌رۆك باراك ئۆباما داوای له کۆنگرس کردووه به یارمه‌تیه دارایـیه‌کانی میسردا بچنه‌وه.
به‌م جۆره ئه‌گه‌ر بسه‌لمێت که له‌شکری میسری کوده‌تای به‌سه‌ر حوکمڕانی سه‌رۆکی ڕوخێنراو محه‌مد مورسی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وا بڕی پتر له 1 ملیار دۆلار کۆمه‌ك له میسر ده‌بڕدرێت ئه‌مه له ده‌مێکدا که میسر له هه‌موو کاتێك زیاتر پێویستی به‌و کۆمه‌که‌ی ئه‌مریکا هه‌یه.
په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو به‌ڕێز ئوسامه جه‌میل ده‌ڵێت ئه‌مریکا باش ده‌زانێت که ئه‌وه‌ی له میسردا ڕوودا پڕ واتا کوده‌تای له‌شکری بوو.
ناو براو ده‌شڵێت جه‌نه‌ڕاڵه فه‌رمانده‌کانی ئێستای سوپای میسر له ئه‌مریکاوه نزیکن و مورسیش نه‌یده‌توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا چنگی له‌شکر له حوکمڕاندا ببڕێت، چونکه له‌شکر له‌وه‌تای کوده‌تای ساڵی 1952 ی سه‌ده‌ی ڕابردوو له میسردا حوکم ده‌که‌ن.