له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هێرشی ڕاگه‌یاندن له نێوان لایه‌نه‌کاندا ده‌ست پێده‌کات و به تایبه‌تیش له نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه یه‌کێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمه‌که ده‌که‌ن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش که باڵێکی جیاوهبووه له یه‌کێتی له ساڵی 2009 وه وه‌ک لایه‌نێکی ئۆپزسیۆن درێژه‌ی به کاری سیاسی خۆی داوه.
ئاسۆ جه‌بار نوسه‌ر و ڕوناکبیر بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ر به ته‌نها هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم فاکته‌ر نین بۆ ئه‌و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌ی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌شڵێت فاکته‌ری تریش هه‌ن له‌وانه گه‌نده‌ڵی و تاکڕه‌وی که یارمه‌تیده‌رن له هێنانه ئارای ئه‌و پشێویه سیاسیانه‌ی له‌هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن و که به " دژایه‌تیه‌کی نا ته‌ندروست و نایاسایی و نا سیاسی" ناودێری ده‌کات.
به‌ڕێز جه‌بار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێتی و گۆڕان که‌وتونه‌ته ناو گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا ده‌یکه‌ن شه‌ڕێکه هی ئه‌وان نییه.
ئاسۆ جه‌بار ڕه‌خنه‌ش له ئۆپزسیۆنی هه‌رێم ده‌گرێت به‌وه‌ی نه‌یتوانی شه‌قام بجوڵێنێت له ده‌مێکدا به ڕێکه‌وتنێکی سیاسی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ دوو ساڵ له‌ناو په‌رله‌ماندا درێژکرایه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕوناکبیر ئاسۆ جه‌بار کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: