دیاره مرۆڤ ئه‌گه‌ر بۆ گه‌شت و گوزار و خوێندن نه‌بێت وه یا له‌به‌ر فیشار و مه‌ترسی بۆ ژیانی وا به ئاسانی وڵاتی خۆێ به جێ ناهێڵی. ئه‌مرۆ هه‌زاران کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستانه‌وه به هۆێ جۆرا و جۆر له باشور نێشته‌جی بوونه‌م به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان سکاڵایه‌کی زۆریان هه‌یه چ له حکومه‌تی هه‌رێم وه یاخود هاووڵاتیانی هه‌رێم.
هیوا کوردستانی هه‌ڵسوڕاوی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"ئێمه په‌نابه‌ری سیاسیمان هه‌یه و هه‌ر وه‌ها په‌نابه‌ری سڤیلیشمان هه‌یه و که‌سانی تریشمان هه‌ن که بۆ بژێوی ژیان هاتوونه‌ته ئێره، سه‌باره‌ت به سیاسیه‌کان به داخه‌وه خه‌م ساردیه‌ک هه‌یه له لایه‌ن پارته کوردیه‌کانه‌وه که بایه‌خێکی ئه‌وتویان پێ ناده‌ن و نه بونه‌ته خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ێ ئه‌م په‌نابه‌رانه وه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه خاوه‌نداریه‌تێکی ئه‌وتۆیان لێ ناکرێ.کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کاک کامه‌ران عه‌لی که به‌رپرسی رێکخراوهێ په‌نابه‌رانه له سلێمانی به داخه‌وه تا ئێستا هیچی بۆ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌کردووه وه که‌س به گوێره‌ێ پێویست گوێ له سکاڵاکانیان ناگرێت. کاک هیوا ده‌شڵێت قه‌ت ئه‌و چاوهڕوانیهم له دۆستانی باشوری کوردستان نییه له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری کوردستاندا وا به بێ رێزی هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن".