سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل جه‌خت ده‌کاته‌وه هه‌رگیز ڕێگه نادات چه‌کی مه‌ترسی به‌خش بگاته ده‌ستی حزبوڵای لوبنان.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (فه‌یس ذه نه‌یشن) ی که‌ناڵی سی بی ئێس دا گوتوویه‌تی سیاسه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه ڕێگه له گواستنه‌وه‌ی چه‌کی مه‌ترسیدار بگرێت بۆ حزبوڵای لوبنان و بۆ ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تریش، وه ده‌شڵێت وڵاته‌که‌ی وابه‌سته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بێت.
ئیسرائیل زۆر به وردی چاودێری قه‌یرانی سوریا ده‌کات له‌وه‌تای له مانگی 3 ی ساڵی 2011 ه‌وه ده‌ستیپێکردووه و هه‌روه‌هاش به وریاییه‌کی زۆره‌وه سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌کات تا نه‌بێته لایه‌نگر له‌و شه‌ڕه‌ی ناوخۆییه‌ی سوریادا.
ته‌لئه‌ڤیڤ به‌رده‌وام ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت بۆ "ڕێگه گرتن له گۆڕانکاری له یاریه‌که‌دا" که به ناردنی چه‌ک بۆ حزبوڵا و بۆ ڕێکخراوه‌کانی تری دوژمنی ئیسرائیل و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ناودێری ده‌کات.