به‌م دوواییه ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق به جۆرێك تێكچوو که ته‌نانه‌ت به‌رپرسه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیش هۆشداری شه‌ڕێکی ناوخۆ ده‌ده‌ن، له‌وه‌تای مانگی چواری ڕابردووه‌وه له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته پتر له 2600 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك به ئاشکرا به‌رپرسیارێتی ئه‌م توند‌و تیژیانهیان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ به‌ڵام به پێی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعێده له عێراقدا به‌م دواییه په‌ره‌یان به جموجۆڵه تێكدهرهکانیان داوه به تایبه‌تی له دژی داموده‌زگا حکومیـیه‌کانی عێراق که شیعه‌کان زۆرینه‌ی پێكده‌هێنن.
گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراقدا موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاراستنی ئاسایشی عێراق زیاتر لایه‌نگری پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراقن له‌وه‌ی هێزێکی نیشتمانی بن بۆ هه‌موو عێراق، ناوبراو ڕه‌شبینه سه‌باره‌ت به ئایندهی عێراق.