حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێ هه‌ڵبژێردراوی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆکایه‌تی پـێشـووی وڵاته‌که‌ی گرت له‌وه‌تای له مانگی شه‌شه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌کی خراپ ئابوری وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردووه.
ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه له زاری حه‌سه‌ن ڕوحانیـیه‌وه بڵاویانکردووه‌ته‌وه که گوتویه‌تی تیمه‌که‌ی له که‌سانی شاره‌زا و پـسپۆڕ وه‌ها له ئابوری وڵاته‌که له سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ده‌ڕوانن که به شه‌کر ڕۆپـۆش کرابێت، ده‌شڵێن کارێـکی زۆری به دوای خۆیدا جێهێشـتووه که ده‌بێت بکرێن.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی سه‌ر به ڕیفۆرمخوازه‌کان تێبینیـیه‌کی ڕوحانی بڵاوکردووه‌ته‌وه که گوتویه‌تی " له کاربهدهسـتانمان پـرسیـیهوه له باره‌ی بارودۆخی وڵاته‌که، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕاپـۆرتی تیمه‌کانی ئێمه زۆر له یه‌که‌وه دورن."
هه‌رچه‌نده ئهحمهدینهژاد ئیدیعاده‌کات به سه‌دان هه‌لی کاری دروسـتکردووه، به‌ڵام ڕوحانی ده‌ڵێت له نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2012 ته‌نها 14 هه‌زار هه‌لی کاری نوێ ساڵانه دروسـتکراون.
گوتیشی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی دارایی له ڕاستیدا 42 له سه‌ده نه‌ک 32% وه‌ک ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندراوه.
ڕوحانی شه‌وی یه‌کشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاردا، داوای هاریکاری زیاتری له نێوان حکومه‌ته چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی و په‌رله‌مان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته گه‌وره‌کانی وڵاته‌که‌ی.