له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی نێوان ئه‌مه‌ریکا و میسر له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات لادرا، گه‌وره دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به پاڵپـشـتی له‌شـکری میسر کۆده‌بێته‌وه.
ولیه‌م بێرنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشته قاهیره به مه‌ستی ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی کاتی میسر له ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێدا.
بڕیاره پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاتی عه‌دلی مه‌نسور، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری کاتی حازم ئه‌لببلاوی کۆبـبێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و گه‌وره کارداران کۆده‌بێته‌وه.
ئیخوان ئهلموسلیمینهکانی لایه‌نگری مورسی به‌رده‌وامن له گردبوونه‌وه و خۆپـیشـاندان له به‌رده‌می مزگه‌وتێـکی ناوچه‌ی ڕابعه ئهلعهدهویـیهی قاهیره و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مورسی ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که پـێویسته حکومه‌تێـکی سیڤیلی گشـتگیری دیموکرات هه‌ڵبژێردراوه ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که بگرێته‌ده‌ست.